بەڕێوبەری کوشتارگەی هەولێر "بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

بەڕێوبەری کوشتارگەی هەولێر "بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت
پەیامی کورد    ...   بەڕێوبەری کوشتارگەی هەولێر "بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

بەڕێوبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر ڕایگەیاند"رۆژانە لە کوشتارگەی هەولێر بەشێوەیەکی سەردەمیانە لەژێر رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاژەڵ سەر دەبڕدرێت، دوای پشکنین و دڵنابوونەوە لە تەندرووستی، گۆشتەکە دەخرێتە بازاڕەوە، رۆژانە بەشێوەیەکی گشتی 65 تۆن گۆشتی سوور لە کوشتارگەی هەولێر رەوانەی بازاڕ دەکرێت.

بەڕێوبەری  کوشتارگەی هەولێر دەشڵێت: لە ماوەی رابردوو نرخی گۆشتی سوور بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و لە ئێستادا نرخەکە کەمێک دابەزیوە و جێگیرە، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر هەرزان بوونی نرخی گۆشت دەبێت، چونکە باج لەسەر هاوردەکرنی ئاژەڵ کەم کراوەتەوە.

هەڵمەت هەمزە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکوومەت ژمارەیەک بازرگان لە هەوڵدان بۆ هێنانی ئاژەڵ، بەڵام بەهۆی رێکارەکانی هاوردەکردنی ئاژەڵ تا دەگاتە کوردستان کاتی پێویستە، لەسەدا 99ی ئاژەڵی دەرەوە لە بەرازیل هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەوە هۆکار بووە تا ئێستا نرخی گۆشت وەک خۆیەتی، دڵنیام ئاژەڵی نوێ بگات نرخی گۆشت ھەرزان دەبێت."