دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتی جیهانی دوای گەشبینی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا

دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتی جیهانی دوای گەشبینی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا
پەیامی کورد   ...   دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتی جیهانی دوای گەشبینی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا

لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە نزیکبوونەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، شەپۆلێکی کاردانەوەی لە بازاڕە جیهانییەکان بەدوای خۆیدا هێنا. تەنها چەند خولەکێک دوای ووتارەکەی ترامپ لە قەتەر، نرخی نەوت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 3.15% دابەزیوە و گەیشتووەتە 64 دۆلار و 01 سەنت، هەروەها نەوتی خاوی وێست تەکساس ئینتەرمیدیت بەڕێژەی 3.29% دابەزیوە و گەیشتووەتە 61 دۆلار و 07 سەنت.

ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە