پەیامی کورد ... دیپلۆماتکاری ڕووسی ناوەڕۆکی کێشەی سەرەکی لە دەستپێکردنەوەی بەرجام دەخاتە ڕوو
میخائیل ئۆلیانۆف، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا، ووتی : ڕەنگە لە 2 بۆ 3 مانگدا دۆخەکە سەبارەت بە داهاتووی ڕێککەوتنی بەرجام لەگەڵ ئێران ڕوونتر بێتەوە، کاتێک هەڵوێستی کۆشکی سپی ڕوون دەبێتەوە.
ووتیشی : ڕووسیا بەشێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاندن بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە نافەرمییەکانی نێوان ئێران و ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا لەسەر پرسی ڕێککەوتنەکە دەکات. لە هەمان کاتدا کێشەی سەرەکی بۆ دەستپێکردنەوەی بەرجام ، ئامادەنەبوونی ووڵاتانی ڕۆژئاوایە بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان لەم قۆناغەدا.