زیرەکی دەستکرد دەگاتە بەرنامەی واتسئەپ

زیرەکی دەستکرد دەگاتە بەرنامەی واتسئەپ

بەپێی بڵاوکراوەی ماڵەپەڕە تەکنەلۆژییەکان، کۆمپانیای مێتا دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەی ئەو زیرەکی دەستکردەی کە بۆ بەرنامەی واتسئەپ پەرەی پێدراوە.

کۆمپانیای مێتا دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەی تایبەتمەندی نوێ بۆ دروستکردنی وێنە لە بەرنامەکانی واتسئەپ لەسەر بنەمای یاریدەدەری زیرەکی دەستکردی Meta Ai، بەڵام ئەم تایبەتمەندیانە ئێستا تەنها بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی واتسئەپ لە ئەمریکا بەردەستە.

زیرەکی دەستکرد لە بەرنامەی واتسئەپ یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە وێنەیەک بە تەواوی وردەکارییەکانییەوە دروستبکەن، کە تەنها پێویستی بەوەیە تەنها وشەیەک بنووسرێت، پاشان لەگەڵ زیادکردنی هەر وشەیەک، زیرەکی دەستکرد دەستکاری ئەو وێنەیە دەکات کە دروستکراوە.

جگە لە بەرنامەکانی واتسئەپ، تایبەتمەندیەکانی دروستکردنی وێنە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە ماڵپەڕی مێتا ئاییشدا بەردەستە، بەڵام هێشتا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئەمریکا سنووردارە.

هەندێک لە ماڵپەڕەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە مێتا بەنیازە یاریدەدەری Meta AI زیاد بکات بۆ زۆرێک لە بەرنامەکانی وەک فەیسبووک و مەسنجەر و ئینستاگرام.