سێنتکۆم: هیچ هێرشێکمان لە عێراق ئەنجام نەداوە

سێنتکۆم: هیچ هێرشێکمان لە عێراق ئەنجام نەداوە

فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ”بڵاوکردنەوەی زانیاری هێرشی هێزەکانمان لە عێراق ناڕاستە”.

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە سێنتکۆم، ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاگاداری ئەو هەواڵانەین کە بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عێراق ئەنجامداوە، بەڵام ئەو راپۆرتانە ناڕاستن و ئەمریکا هێرشی ئاسمانی لە عێراق ئەنجام نەداوە”.

شەوی هەینی بنکەیەکی سەربازیی لە پارێزگای بابل کرایە ئامانج و بەهۆیەوە بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق، چەند کەسێک برینداربوون و چەندین کەلوپەلی سەربازیش لەناوچوون.