شوێنی ووردی ناشتنی ئەفلاتوون بدۆزەرەوە

شوێنی ووردی ناشتنی ئەفلاتوون بدۆزەرەوە
پەیامی کورد   ...   شوێنی ووردی ناشتنی ئەفلاتوون بدۆزەرەوە

پاشماوەی کاربۆنیزەکراوی پەرتووکێکی پاپیرووسی کۆن کە لە شاری هێرکۆلینیۆم دۆزرایەوە، زانیارییەکی بەرچاوی سەبارەت بە ئەفلاتون داوەتە شوێنەوارناسەکان . لەوانەش شوێنی ووردی ناشتنی و ووردەکارییەکانی چۆنیەتی کۆیلەکردنی.

شاری "هێرکۆلانیۆم" دەکەوێتە نزیک شاری کۆنی "پۆمپێئۆ" لە باشووری ئیتاڵیا. هەروەها ئەم شارە دوای تەقینەوەی چیای ڤیزۆڤیۆس لە ساڵی ٧٩ی زایینی وێران بوو. لەم شارەدا کتێبخانەیەکی گەورەی پڕ لە پاپیرووس دۆزرایەوە کە هەزاران ساڵ لە ژێر خۆڵەمێشدا مایەوە.