شۆیگۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، ئامادەیی ڕووسیای بۆ فراوانکردنی هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند

شۆیگۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، ئامادەیی ڕووسیای بۆ فراوانکردنی هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند
پەیامی کورد   ...   شۆیگۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، ئامادەیی ڕووسیای بۆ فراوانکردنی هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند

سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری ڕووسیا لە دیدارێکدا لەگەڵ موحەممەد ڕەزا ئاشتیانی هاوتا ئێرانییەکەی، ئامادەیی مۆسکۆی بۆ فراوانکردنی هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ تاران ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، لە دیدارێکی بازرگانیدا لەگەڵ ئاشتیانی لە ئاستانە وتی: شەڕی هاوبەشی دژ بە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی لە سوریا نموونەیەکی ڕوونە بۆ پەیوەندییە دۆستانەی لەمێژینەی ئێمە. بە تایبەت لەم دوایی یانەدا ئەم پەیوەندییە متمانەپێکراوانە بە سەرکەوتوویی گەشە دەکەن. بەرهەمهێنان و جووڵە لە پەیوەندییەکان - چ لە ئاستی باڵا و چ لە ئاستی سەرکردایەتی بەشە سەربازییەکان - چەند هێندە زیادی کردووە.
بە بڕوای شۆیگۆ ، هاوکارییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران هەمیشە دینامیکی و فرەلایەن بووە.
وەزیری بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا: هەل ومەرجی سەربازی-سیاسی ئێستا و هەڕەشەکان لەسەر ووڵاتەکانمان، هەروەها ڕێبازە گشتیەکان بۆ درووستکردنی نەزمێکی جیهانی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای یەکسانی هەموو بەشداربووانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەم پێویستییە دروست دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: جەخت لەسەر ئامادەیی خۆمان دەکەینەوە بۆ پەرەپێدانی زیاتر و فراوانکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی دوولایەنە.