فەڕەنسا لە دادگای لاها سکاڵا لە دژی ئێران تۆمار دەکات

فەڕەنسا لە دادگای لاها سکاڵا لە دژی ئێران تۆمار دەکات
پەیامی کورد   ...   فەڕەنسا لە دادگای لاها سکاڵا لە دژی ئێران تۆمار دەکات

فەڕەنسا لە دادگای لاها سکاڵا لەسەر ڕێژیمی ئێران تۆمار دەکات؛ هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی دوو هاووڵاتی دەست بەسەرکراو

حکوومەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، لە دادگای نێودەوڵەتی لاها سکاڵا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە دەست بەسەرکردنی ئارەزوومەندانەی دوو لە هاووڵاتی ئەو ووڵاتە بە ناوەکانی سیسیل کۆهلەر و ژاك پاریس تۆمار دەکات.

کریستۆف لیمۆئین، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا جەختی لەوە کردەوە کە سکاڵاکە لەسەر بنەمای پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ڤیەن بۆ مافە کونسووڵگەرییەکانە و ئامانج لێی فشارخستنە سەر تارانە بۆ ئازادکردنی ئەو دوو کەسە.

کۆهلەر و پاریس لە خاكەلێوەی ١٤٠١ەوە لە زیندانی ئێڤین دان و بە تۆمەتی "هاندانی ناڕەزایەتی کرێکاری" دەست بەسەر کراون. تۆمەتێک کە بنەماڵەکانیان و حکومەتی فەرەنسا بە بێ بنەمای دەزانن.

فەرەنسا چەندین جار ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو کەسانەی دەست بەسەر کردووە و لە دۆخێكی نامرۆڤانەدا هێشتوونیەوە و مافی کونسوولی لێ زەوت کردوون.
 

ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە