كۆشكی سپی :  تەندرووستی دۆناڵد ترامپ زۆر باشە

كۆشكی سپی :  تەندرووستی دۆناڵد ترامپ زۆر باشە
پەیامی کورد   ...   كۆشكی سپی :  تەندرووستی دۆناڵد ترامپ زۆر باشە

ڕۆژی پێنجەشەممە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ ی تەمەن ٧٩ ساڵ، "لە  بەشی خوارەوەی قاچەکانی ئاوسان دروست بووە، ئەمەش وایکردووە تیمی پزیشکی هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی تەندرووستی بکەن، پشکنینێکی گشتگیری بۆ کراوە، تێیدا دەرکەوتووە سستی خوێنبەرەکانی هەیە، ئەمەش حاڵەتێکی باوە، بەتایبەتی لە کەسانی سەرووی تەمەنی ٧٠ ساڵدا.

لیڤیت پشتڕاستی کردەوە کە، هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ " نەخۆشی خوێنبەرەکان" و "هەموو ئەنجامی پشکنینەکان ئاسایی بوون". ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو کێشە بچووکەی کە لەسەر دەستی سەرۆک دەردەکەوێت لە وێنەکان دا و لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، بەهۆی "خورانی شانەکان لەگەڵ بەکارهێنانی ئەسپرین بووە". بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەرۆکی ئەمەریکا "تەندرووستییەکی نایابی هەیە".

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە