مردنی غوڵامحسێن غەیب پەروەر، بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی بەسیج ڕادەگەێندرێت

مردنی غوڵامحسێن غەیب پەروەر، بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی بەسیج ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد   ...    مردنی غوڵامحسێن غەیب پەروەر، بەرپرسی پێشووی ڕێکخراوی بەسیج ڕادەگەێندرێت

میدیاكانی حكوومەتی هەواڵی مردنی غوڵام حسێن غەیبپەروەر، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی بەسیجیان بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی حكوومەتی، هۆکاری مردنی ئەو "نەخۆشییەک بەهۆی كاریگەرییە كیمیاییەكان" بووە كە پەیوەندی بە شەڕی ئێران و عێراقەوە هەیە.

غەیب پەروەر کە لە نێوان ساڵانی ١٣٩٥ تا ١٣٩٨ سەرۆکایەتی ڕێکخراوی بەسیج بۆ موستەعزفانی کردووە، هەروەها پێشتر جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە بارەگای “ئیمام عەلی” بووە؛ بارەگایەکی ئەمنیەتی کە بەرپرسیارییەتی سەرەکی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شارەکانی ئێران لە ڕێگەی یەکەکانی ناسراو بە گوردانەكانی ئیمام عەلی یە.

لە ساڵانی ڕابردوودا ئەم بەرپرسە باڵایە سەربازییە یەکێک بوو لە کەسە دیارەکانی سوپای پاسداران لە مامەڵەکردن لەگەڵ چالاکییە هونەری، کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان و چەندین جار هەڵوێستی لە دژی ئەنجامدانی کۆنسێرت و ووتار لەلایەن ڕەخنەگرانی حکوومەتەوە گرتبوو.

لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا، غەیب پەروەر، خۆپیشاندەرانی بە "تیرۆریست" ناوبردبوو و پشتیوانیی لە سەرکوتکردنیان کردبوو. وەک یەكێك لە نمادەكانی مامەڵەی دڕندانەی سوپا لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و داواکارییەکانی خۆپیشاندەران سەیر دەکرا.

ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە