موحەمەد شیاع سوودانی : عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیل دا بنێت

پەیامی کورد ... موحەمەد شیاع سوودانی : عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیل دا بنێت
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند : حکوومەتەکەی پابەندە بە سەپاندنی پرەنسیپی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و رەتکردنەوەی هەر چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان و دەشڵێت:عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیل دا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا واژۆ بکات.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی “سکای نیووز عەرەبیە” رایگەیاند:ماوەی دوو دەیە ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەوە، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانمان، لە رێی نەخشە رێگایەکی یاسایی و سیاسی و ئەمنییەوە، کە ئامانج لێی سنوردارکردنی چەکە تەنها لە دەستی دەوڵەت دا.
سوودانی لەبارەی هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل وتیشی: عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیل دا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا واژوو بکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە پابەندبوونی ووڵاتەکەی بە هەڵوێستی جێگیری عەرەبی سەبارەت بە پرسی فەلەستین کردەوە، وێڕای ئەوەی مەسەلەی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل، لە عێراق بە یاسا قەدەغەكراوەو بە تاوان ناسێندراوە.
ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە




