پەیامی کورد ... پلانی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی نفووزی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا لە لایەن كۆمارییەكانەوە
کۆمەڵێک لە سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لەوان جیم ڕیش و لیندسی گراهام، پڕۆژە یاسایەکیان لەژێر ناوی "یاسای هەڵوەشاندنەوەی بریکارەکانی ئێران" پێشکەش کرد.
لە پلانەکەدا هەنگاوەکان بۆ لیستکردنی حووسییەکان وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی و پەرەپێدانی ستراتیژییەت بۆ کەمکردنەوەی تواناکانیان لە دەریای سووردا لەخۆدەگرێت.
ئەم ڕێوشوێنانە بە بەشێک لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی نفووزی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە دادەنرێت.