پێشبینییەکانی زانکۆی کالیفۆرنیا : ئەم هاوینە گەرمایەکی پێوانەیی

پێشبینییەکانی زانکۆی کالیفۆرنیا : ئەم هاوینە گەرمایەکی پێوانەیی
پەیامی کورد   ...   پێشبینییەکانی زانکۆی کالیفۆرنیا : ئەم هاوینە گەرمایەکی پێوانەیی

لێکۆڵینەوە نوێیەکانی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخەن لەم هاوینەدا گەرما تووندتر دەبێت و شێداری ناوچە گەرمەکانی لەگەڵدا دەبێت.

پشتێنەی ناوچە گەرمەکان ئامادەکاری دەکات بۆ گەرمایەکی بێ وێنەی ئەم هاوینە و مەرجەکان بۆ تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە پلەی گەرمی و شێداریدا دانراوە.

ئەم پێشبینییە کە لەسەر بنەمای ئەنجامی لێکۆڵینەوە نوێیەکانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی دامەزراوە، جەخت لەسەر زیادبوونی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەگەڵ ئەل نینۆیەکی بەهێز دەکات.

بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەی گەرمی زەوی کە بە گەرمبوونی جیهان ناسراوە، ڕێژەی هەڵمی ئاو لە بەرگەهەوادا زیاد دەکات، چوونکە هەوای گەرمتر دەتوانێت شێی زیاتر هەڵبگرێت.

ئەل نینۆ شێوازێکی کەشوهەوای سرووشتییە کە زەریای هێمن گەرم دەکات. ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڵمبوون و بڕێکی زۆر هەوای گەرم و شێدار دەنێرێتە بەرگەهەواوە