پێنج هاووڵاتی ئێرانی لە سنووری ئەمریکا و کەنەدا دەست بەسەر كران

پێنج هاووڵاتی ئێرانی لە سنووری ئەمریکا و کەنەدا دەست بەسەر كران
پەیامی  کورد   ...   پێنج هاووڵاتی ئێرانی لە سنووری ئەمریکا و کەنەدا دەست بەسەر كران

بەگوێرەی ڕاپۆرتی فۆکس نیووز، پێنج هاووڵاتی ئێرانی لە کاتێك دا كە دەیانویست بە شێوەیەكی نایاسایی بچنە خاكی ئەمریکا لە ڕێگەی سنووری باکووری ووڵات لەگەڵ کەنەدا، لە لایەن پاسەوانانی سنووری ئەمریکاوە دەست بەسەر کراون، کارێک کە شارەزایانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە نیشانەیەکی نیگەرانکەر لە ئەگەری نفووزی شانە خەوتووەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ناو ئەمریکای دەزانن.

ووتەبێژی گومرگ و پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە ئەو کەسانە لە ١ی پووشپەڕەوە(١ی ژوئیە) لە نزیک “موورز فۆركس” لە ویلایەتی نیۆیۆرک ناسێنراون و دەست بەسەر كراون. هەروەها لەو ئۆپراسیۆنەدا دوو هاووڵاتی ئۆزبەکستان کە لەگەڵ ئەو گرووپە بوون دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی سی بی پی، هەر حەوت کەسەکە پێشینەی دەست بەسەر كردنیان بەهۆی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنوور بەشێوەیەکی نایاسایی هەیە و لە ئێستادا تا كاروباری دیپۆرتکردنەوەیان دەست بەسەرن.
 

 

ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە