گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی بەرنامەی مووشەکی ڕێژیمی ئیران

پەیامی کورد ... گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژی بەرنامەی مووشەکی ڕێژیمی ئیران
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا شەش کەس و ١٢ دامەزراوەی ئێران و چینی خستە نێو لیستی گەمارۆوەکانەوە.
بە ووتەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ئەم گەمارۆیانە لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرهەمهێنانی پێکهاتە سەرەکییەکانی مووشەکی بالستیک سەپێندراون.
کۆمپانیای ''پەرەپێدانی فیبری پێشکەوتووی ئێران'' و بەڕێوبەرەکانی لە نێویاندا محەممەد ڕەزایی و حامید دێهقان و هەروەها کۆمپانیاکانی تێکنۆلۆژی ئێرانی لەوانە کۆمپانیای ''پێشتازانی کاوش گۆستەری بوشرا'' خراونەتە ناو لیستی گەمارۆوەکانەوە.
جگە لەو کەس و دامەزراوە ئێرانی یانە، چەندین کۆمپانیا و کەسیش لە چین گەمارۆیان خراوەتە سەر.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری داوە کە هەر جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو کەس و دامەزراوانە قەدەغەیە، هەروەها سەروەت و سامان و بەرژەوەندییەکانیان لە ئەمریکا دەبەسترێت.





