بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینی کراو ڕادەگەێنێت

Dîroka Belavkirin :
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینی کراو ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد   ...   بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینی کراو ڕادەگەێنێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینی کراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەکاتەکانی شەو نمە باران لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم، لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێ شوێن ئەگەری تاوە باران و هه‌وره‌ بروسکەش هەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ هەینی 14-11-2025، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت, بەهۆی بەرز بوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە، بەتایبەتی لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم, بەڵام لەکاتەکانی شەو نمە باران لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم، لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێ شوێن ئەگەری تاوە باران و هه‌وره‌ برووسکەش هەیە، جەختیشی کردەوە، کاریگەری ناسەقاگیری کەش و دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ ڕۆژانی داهاتوو.