پەیامی کورد ... زۆرترین ڕێژەی بەفربارین لە کانی ماسێ و کەمترین لە پیرمام و زاخۆ باریوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێنجشەممە، 01ـی کانوونی دووەمی 2026، بڕی بەفربارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە ناوچەی 'کانی ماسێ' زۆرترین بەفر باریوە کە 38 سانتیمەتر بووە.
ڕێژەی بەفربارین لە ناوچەکانی کوردستان بەم شێوەیە بووە:
- کانی ماسێ: 38 سم
- ئامێدی: 29 سم
- مانگێش: 25 سم
- سەرسەنگ: 25 سم
- بامەڕنێ: 23 سم
- باتیفا: 20 سم
- چەمانکێ: 20 سم
- دێرەلووک: 16 سم
- بارزان: 15 سم
- شێلادزێ: 14 سم
- زاویتە: 12 سم
- دینارتە: 4 سم
- ڕەواندز: 3 سم
- دەرکار: 2 سم
- پیرمام: 1 سم
- زاخۆ: 1 سم
- دهۆک: 0.3 سم
بەگوێرەی دوایین پێشبینییەکانی کەشناسی، کە پێنجشەممە، 01ـی کانوونی دووەمی 2026ـەوە بڵاوکراوەتەوە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین.