پەیامی کورد ... سەبارەت بە ڕووداوێک هۆشداری دەدرێت
هۆشداری دەدرێت: شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ شەممەوە تا سێشەممەی داهاتوو، شەپۆلێکی باران و بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەێندراوەکە، لە ناوچە شاخاوییەکانی وەک حاجی ئۆمەران، کۆڕەک، پێنجوێن، کانی ماسی و ئامێدی، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و دەگەنە 10 پلەی ژێر سفری سیلیزی.
ناوەندەکە داواش لە هاووڵاتییان دەکات کە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.