سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی کرد لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و دانیشتووانی زاخۆ بە تایبەت

Dîroka Belavkirin :
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی کرد لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و دانیشتووانی زاخۆ بە تایبەت
پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی کرد لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و دانیشتووانی زاخۆ بە تایبەت

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا قسەی لەگەڵ گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد و پیرۆرزبایی و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی جەماوەری زاخۆ دەربڕی.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا قسەی لەگەڵ گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد و پیرۆرزبایی و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنی جەماوەری زاخۆ دەربڕی، بە بۆنەی بە دەست هێنانی نازناوی مێژوویی فیفا لەسەر ئاستی جیهان دا.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرجەم خەڵکی کوردستان کردووە، بە تایبەتیش دانیشتووانی زاخۆ.

سێشەممە، 16 کانوونی یەکەمی 2025، فیفا لەسەر پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند، هاندەرانی زاخۆ زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی جیهان بەدەست هێناوە و بە باشترین هاندەری ساڵ دیاریكران.