پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر ڕەشاد میران کرد
ڕۆژی دووشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە کۆمەڵناس و زانای ناسراوی کورد دکتۆر ڕەشاد میران کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵە زانستی و ئاکادیمییەکانی دکتۆر ڕەشاد میران و، دەستخۆشی و پیرۆزباییشی لێ کرد بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی (پووشکین) کە لە لایەن ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیاوە لە شاری مۆسکۆ لە مانگی ڕابردوو پێی بەخشراوە.
هەر لەو دیدارەدا دکتۆر ڕەشاد میران وێڕای سوپاسگوزاری بۆ سەرۆک بارزانی، کورتەیەکی لەمەڕ کارە زانستیەکانی باس کرد و چەند کتێبێکی خۆی وەک دیاری پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرد.