پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و کونسووڵی گشتی نوێی ئوردون دووپات لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و زیاد بەتاریسە، کونسووڵی گشتی نوێی شانشینی ئوردون لە هەرێمی کوردستان، دووپات لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە.
پێنجشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد بەتاریسە، کونسووڵی گشتی نوێی شانشینی ئوردون لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەست بەکاربوونی، ئاماژەی بە گرینگی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردون کرد و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە لەپێناو بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە.
کونسووڵی گشتی ئوردون، سڵاو و ڕێزی شا عەبدۆڵلای دووەم شای ئوردون و سەرۆک وەزیرانی ووڵاتەکەی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئامادەیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئوردون ی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکان دا دەربڕی.