پەیامی کورد ... ووتهبێژی حهج و عومرهی هەرێم: لە رێگای عومرەدا، حەوت هاووڵاتی هەرێم بوون بە قوربانی
کاروان ستوونی، ووتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم، ڕایگەیاند کە حەوت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری کەربەلا بوونە قوربانی.
ووتەبێژەکە ئاشکرای کرد کە هاووڵاتییەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە لە ڕێگادا بوون بۆ سەعوودیە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا کەسێکیان گیانی لەدەست داوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەبارەت بە ووردەکاری ڕووداوەکە، ستونی ئاماژەی بەوە کرد کە ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای کەربەلا لە نزیک ناوچەی نخێب لە نێوان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکانی هەرێم و بارهەڵگرێک دا ڕوویداوە، ئەوەشی خستەڕوو کە قوربانییەکە ژنێکە.
لە کۆتایی دا، ووتەبێژی حەج و عومرە ڕوونیکردەوە کە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیر کراوە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئاسانکاری کردن لە گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکە و بریندارەکان بۆ هەرێمی کوردستان.
جەختیشی کردەوە کە قوربانییەکان خەڵکی شارۆچکەی پردێن و نیشتەجێی شاری هەولێرن.