پەیامی کورد ... پارێزگاری هەولێر : ملیۆنێك و 500 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێ، لە ڕێگەی هەرسێ نەمامگەی ئەندازەی پارکەکان ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی چاندنی دار و گوڵ لە 20% زیادی كردووە.
پەیوەست بە زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی و چاندنی دار و گوڵ لە هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ووتی، "128 هەزار و 341 هەزار دار، لەگەڵ 106 هەزار و 527 گوڵ چێندراون، کە لە شەش ساڵی ڕابردوو نەگەیشتووەتە ئەم ڕێژەیە، ئەو دارانەی چاندراون لەجۆری داری (سیسەم و ئەلبزیاو و دەدۆنیان و پێ حوشتر ) بوون، چوونكە ئەمانە بەرگەی كەشوهەوای شاری هەولێر دەگرن، زۆری ئەم دارانە لە دوورگە ناوەندی نوێیەكان یاخود لەشوێنی قەرەبووی دارە ووشك بووەكان دارە شكاوەكان چێندراون.
ئومێد خۆشناو ووتیشی، "جگە لەكاری چاندن ئەمساڵ زیاتر لە 73 شوێن لە پارك و باخچە و نافورە و شەقامە سەرەكییەكان و دوورگە ناوەندییەكان نۆژەن كراونەتەوە.
پارێزگاری هەولێر دەشڵێ، "بە پلان كار لەسەر زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی شار دەكرێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەماوەی كابینەی نۆ ملیۆنێك و 500 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون، جگە لەمەش نەمام بۆ شارەوانییەكانی سۆران، ئاكرێ، شەقڵاوە و بەردەڕەش ناردووە، بەشێكیش دراوە بە مزگەوت، قوتابخانە و هاونیشتمانیان.