پشتیوان سادق بۆ ئەندامانی پەرلەمان : پێویستە نوێنەرایەتی ھەموو خەڵک بکەن

Dîroka Belavkirin :
پشتیوان سادق بۆ ئەندامانی پەرلەمان : پێویستە نوێنەرایەتی ھەموو خەڵک بکەن
پەیامی کورد    ...   پشتیوان سادق بۆ ئەندامانی پەرلەمان : پێویستە نوێنەرایەتی ھەموو خەڵک بکەن

لە دیدارێکدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ئەندامانی ھەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەیامی جەنابی "سەرۆک بارزانی" کرایەوە کە پێویستە ئەندامانی پارتی لە ئەرک و کارەکانیان لەبەغدا نوێنەرایەتی ھەموو خەڵکی کوردستان و عێراق بەگشتی بکەن.

سێشەممە ١٦ی١٢ی ٢٠٢٥، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، بەسەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی مەکتەب کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەندامانی ھەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر پیرۆزبایی لە ئەندامانی ھەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوان سادق جەختی لەسەر پەیامی جەنابی "سەرۆک بارزانی" کردەوە کە پێویستە لە ئەرک و کارەکانیان لەبەغدا نوێنەرایەتی ھەموو خەڵکی کوردستان و عێراق بەگشتی بکەن، هەروەها پێشی ڕاگەیاندن کە پێویستە خەم خۆرانە و دڵسۆزانە، وەفاداربن بۆ ئەو دەنگدەرانەی کەئێوەیان وەک نوێنەر دەست نیشان کردووە و بەردەوام بەرگری و داکۆکی لەمافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.