چارەنووسی هاووڵاتییەک لە مەریوان ماوەی ٩ ڕۆژە نادیار و ناڕوونە

Dîroka Belavkirin :
چارەنووسی هاووڵاتییەک لە مەریوان ماوەی ٩ ڕۆژە نادیار و ناڕوونە
پەیامی کورد    ...   چارەنووسی هاووڵاتییەک لە مەریوان ماوەی ٩ ڕۆژە نادیار و ناڕوونە

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥ بەرامبەر بە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "عرفان مەحموودی" کوڕی عەبدۆڵڵا و خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست بەسەر کرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی نۆ ڕۆژ لە کاتی دەست بەسەرکرانی، سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

عرفان محەممەدی كە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەست بەسەر كراوە، پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.