کوژرانی دوو هاووڵاتی دیكە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە لە كرماشان
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، گەنجێکی ٣٧ ساڵ، بە ناوی "فەرزاد خێردار"، خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تیرۆریستەكانی ئیتڵاعاتی ئێران ەوە گیانی لەدەست داوە.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، گەنجێکی ١٨ ساڵ، بە ناوی "مەهنا دووکووشکانی"، خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو پارێزگایەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتڵاعات گیانی لەدەست داوە.