کچێکی کوردی ئیلامی سەرەڕای برینداری لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر و بێ سەروشوێن دەکرێت
ئیلام؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
لە درێژەی دەست بەسەرکردن و سەرکوت کردنی هاووڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە، ڕۆژی شەممە ۱۳ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی ، فائیزه ڕەشیدی لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری ئیلام دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە برینداری لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا دەست بەسەر کراوە و ئەوەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێ کەوتۆتەوە.
تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەمبارەوە بێئاکام ماوەتەوە.