کەشناسی ڕاگەێندراوێكی سەبارەت بە ڕه‌وشی بارانبارینی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بڵاوكرده‌وه‌

Dîroka Belavkirin :
کەشناسی ڕاگەێندراوێكی سەبارەت بە ڕه‌وشی بارانبارینی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بڵاوكرده‌وه‌
پەیامی کورد    ...   کەشناسی ڕاگەێندراوێكی سەبارەت بە ڕه‌وشی بارانبارینی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بڵاوكرده‌وه‌

دووشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی ووردی پێشبینییەکانی بۆ ئەمشەو و سێشەممە بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بە چڕبوونەوەی شەپۆلەکە لە سبەینێ دا دەکات، هۆشداری  درووست بوونی لافاوی داوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین دایە و تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، بەڵام سبەی سێشەممە کاریگەرییەکەی بەهێزتر دەبێت و لە ڕۆژی چوارشەممەدا بەرەو لاوازی دەچێت.

پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران: بۆ سێشەممە، کاریگەری شەپۆلەکە لە دوای نیوەڕۆوە زیاد دەکات و دەبێتە بارانی مامناوەند و لێزمەباران، بڕی بارانی پێشبینی کراو بەم شێوەیەیە:

سەنتەری هەولێر: (15 بۆ 20) ملیمەتر

ئیدارەی سۆران: (25 بۆ 35) ملیمەتر

پیرمام: (25 بۆ 35) ملیمەتر

ناوچە شاخاوییە بەرزەکان: (45 بۆ 55) ملیمەتر

پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان : سێشەممە بەتایبەت لە دوای نیوەڕۆوە تا ئێوارە، بارانبارین بەشێوەی مامناوەند و لێزمەبارانی بەردەوام دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، بڕی بارانی پێشبینی کراو بەم شێوەیەیە:

سەنتەری سلێمانی: (35 بۆ 45) ملیمەتر

سەنتەری ئیدارەی ڕاپەڕین: (35 بۆ 45) ملیمەتر

سەنتەری هەڵەبجە: (35 بۆ 45) ملیمەتر

ئیدارەی گەرمیان : (45 بۆ 65) ملیمەتر (بەرزترین ڕێژەی پێشبینی کراوە).

پارێزگای کەرکووک : سێشەممە شەپۆلەکە زیاد دەکات و لە دوای نیوەڕۆوە لە زۆربەی کاتەکان لێزمەبارانی بەهێز و هەورە تریشقە دەبێت، بڕی بارانی پێشبینی کراو بەم شێوەیەیە:

سەنتەری کەرکووک : (35 بۆ 45) ملیمەتر

پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ: کاریگەری شەپۆلەکە لەم سنوورە کەمێک لاواز دەبێت، بڕی بارانی پێشبینی کراو بۆ سێشەممە بەم شێوەیەیە:

سەنتەری دهۆک : (5 بۆ 8) ملیمەتر

سەنتەری ئیدارەی زاخۆ : (7 بۆ 10) ملیمەتر

ئاکرێ: (10 بۆ 15) ملیمەتر

ناوچە شاخاوییە بەرزەکان: (10 بۆ 20) ملیمەتر

بەڕێوبەرایەتییەکە هۆشداری داوەتە یەکە ئیدارییەکانی (هەولێر، ئیدارەی سۆران، سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین، ئیدارەی گەرمیان، و پارێزگای هەڵەبجە) کە ئامادەکاری بکەن بۆ کەم کردنەوەی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و درووست بوونی لافاو.