بەندکراوێکی کور لە کەرەج لەسێدارە درا

بەندکراوێکی کور لە کەرەج لەسێدارە درا

 بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە  (٢٤ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی پژمان عەزیزی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی کەنگەڤەر و دانیشتووی شارۆچکەی ویرەی شاری شەهریار سەر بە پارێزگای تاران، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی راپۆرێکی. ڕێکخراوی هەنگاو، پژمان عەزیزی تەمەن ٢٢ ساڵ، سێ ساڵ پێش و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا تووشی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێک دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو ڕێکخراوه هەواڵی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی چوار بەندکراو کە یەکیان ژن بوو بە ناوەکانی شەهناز، عەلیڕەزا ئاقایی، شەهرام شەرقی و پژمان عەزیزی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ڕاگەیاندبوو.