دهۆک بەخێرهاتنی شاندی یەکیتی ئەورووپای کرد : پێویستە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان پتەوتر بکرێن

دهۆک بەخێرهاتنی شاندی یەکیتی ئەورووپای کرد : پێویستە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان پتەوتر بکرێن

پەیامی کورد   ...  دهۆک بەخێرهاتنی شاندی یەکیتی ئەورووپای کرد : پێویستە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان پتەوتر بکرێن

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بەخێرهاتنی شاندێکی یەکیتی ئەورووپا لە عێراقی کرد و لەگەڵ شاندەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئەورووپا و هەرێمی کوردستانی تاوتوێ کران.

باس لەوە کرا کە لە کۆبوونەوەکەی پێشوازی عەلی تەتەر و شاندی یەکیتی ئەورووپا، بارودۆخی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکیتی ئەورووپا و هەروەها بارودۆخی ئاوارەکانی کوردستان تاوتوێ کران.

ڕاگەێندرا کە لە کۆبوونەوەی دوو قۆڵیدا یەکێک لە گرینگترین بابەتەکان کە بە شێوەیەکی سەرەکی باسی لێوەکرا، دۆخی مرۆیی ئاوارەکان بوو لە هەرێمی کوردستان و پڕۆژە ڕۆشنبیرییەکان و پاراستنی شوێنە مێژووییەکان کە بە پاڵپشتی ... ئەورووپا.

هەروەها باس لەوە کرا کە لە کۆبوونەوەکەدا شاندی یەکیتی ئەورووپا بڕیاری پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان یەکیتی ئەورووپا و هەرێمی کوردستانیان دا بۆ داهاتوو و ڕایانگەیاند کە ئەم سەردانەیان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە.