رێژەی ئاو لە بەنداوی دوكان گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٢٪

رێژەی ئاو لە بەنداوی دوكان گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٢٪

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا رێژەی ئاو لە بەنداوەكەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٢٪و پێویستی بە نزیكەی لە ٤٨٪ ئاوی دیكە هەیە تاوەكو بە تەواوی پڕ ببێت.

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا رێژەی ئاو لە بەنداوەكەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٢٪، ئاستی ئاوەكە زیاتر لە ٤٩٨ ملم سێجایە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەرزتر بووەتەوە.

وتیشی: لە ماوەی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵدا لە دوكان ٥٣٦ ملم باران باریوە و لە دەربەندیخان نزیكەی ٩٠٠ ملم باران باریوە و لەمساڵدا بڕێكی باش باران باریوە بەڵام بەنداوی دوكان پێویستی بە نزیكەی لە ٤٨٪ ئاوی دیكە هەیە تاوەكو بە تەواوی پڕ ببێت.