سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگری ستۆنیا كۆبووه‌وه

پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگری ستۆنیا كۆبووه‌وه
چوارشه‌ممه 2025/7/16 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له هانۆ پێڤكور، وه‌زیرى به‌رگری ستۆنیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك و وه‌زیری كاروبارى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى ستۆنیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى هاوكاری ئه‌منى و به‌رگری دا و ڕۆڵى ستۆنیا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعشدا، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیری و یارمه‌تییه‌كانى ستۆنیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاوكاری هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئیستۆنیا نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى به‌رگری ستۆنیا، وێڕاى جه‌خت كردنه‌وه له خواستی ووڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و پەرەپێدانی هاوكاری هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دا، ستایش و پێزانینى ووڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشکاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا ده‌ربڕى.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووریا، دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.





