سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی له پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی له پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه
شه‌ممە 1ی تشرینی دووەمی 2025 له شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی ووتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ئێستا و ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی زۆر گرینگه و تێیدا خه‌ڵك بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت میلله‌ت ئازاد بێت و به ئازادی بڕیاری خۆی بدات، هه‌رچه‌نده به لای پارتییه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست نییه به قه‌د ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێ هێز و ده‌نگی پارتی به هه‌موو لایەک نیشان بده‌ین و به‌و هێز و ده‌نگیشه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی ووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی باسی ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی كرد كه به درێژایی مێژوو له خه‌ڵكی كوردستان به بێ جیاوازیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی كراوه هه‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كه مه‌رجی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌بوونی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و سازان بوو، به‌ڵام ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه‌ش عێراق به به‌رده‌وامی تا ئێستاش له كێشه و ئاڵۆزی دا ده‌ژیێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به قۆناغه‌كانی زوڵم و زۆری و جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی كوردستان كرد به موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزدییه‌وه چ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه‌كانی عێراق یان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا كه داعش كردی. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كرد كه له كوردستان فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی زۆر جێگه‌ی شانازییه و له هه‌موو جیهانیش باسی ده‌كرێت. بۆیه ئه‌مه سه‌رمایه‌یه‌كی مه‌زنه بۆ ئێمه و ده‌بێ بیپارێزین و زیاتر به‌هێزی بكه‌ین.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای 2003 هه‌وڵمان دا پێكه‌وه عێراقێكی نوێ بونیاد بنێین، ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق نووسرا و زۆربه‌ی كێشه‌كان له وێدا چاره‌سه‌رییان بۆ دانرا، پێمان وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ بكرێت عێراق له زۆربه‌ی كێشه‌كان رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ش نه‌كرا. ئێستاش ئومێدمان وایه دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، له‌گه‌ڵ هەندێك لایه‌نی دڵسۆز رێككه‌وتن بكه‌ین و عێراق له‌م میحنه‌ته رزگار بێت. داوامان له كاندیدانی خۆشمان كردووه كه ده‌بێ نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بن به بێ جیاوازی.
له به‌شێكی دیكه‌ی ووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی باسی له ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و پێشکەوتنەکانی هه‌رێمی كوردستان كرد و جەختی كرده‌وه كه پێویسته پشت به خۆمان ببه‌ستین و زیاتر په‌ره به بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی بده‌ین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی داوای له پیاوانی ئایینی كرد كه له لای خۆیانه‌وه به جیددی، خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌رهوشیار بكه‌نه‌وه كه له ڕووی ئایینی یه‌وه رێگه‌پێدراو نییه و ده‌ردێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشه.
