سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی ده‌زگای ئه‌یلوول و گوڵان و زیندانیانی سیاسی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی ده‌زگای ئه‌یلوول و گوڵان و زیندانیانی سیاسی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه
رۆژی شه‌ممه 1ی تشرینی دووەمی 2025 له شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی ده‌زگای ئه‌یلوول و گوڵان و زیندانیانی سیاسی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و سه‌ره‌تا سوپاسی خۆڕاگری و خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌وانی له شۆڕش و به‌رخودان و زیندانه‌كان دا كرد و ووتی، ئه‌و ئازادی و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستا له فه‌زڵی خوا و خوێنی شه‌هیدان و فرمێسكی دایكی شه‌هیدان و ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێوه‌یه، بۆیه كه له‌گه‌ڵ ئێوه دانیشتووم، هزر و بیرم ئاسووده‌یه.
سه‌رۆك بارزانی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و قۆناغه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه خسته‌ڕوو. هەروەها باسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق و پابەندنەبوون به ده‌ستوور له لایه‌ن به‌غداوه و سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی كرد به تایبه‌تیش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. پوخته‌یه‌كیشی له‌باره‌ی مێژووی زوڵم و سته‌م و جینۆساید به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئاماده‌بووان باس كرد و ووتی، به هه‌موو شێوازێك ووڵاتی ئێمه‌یان وێران كرد و ئێمه‌ش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو هه‌وڵێكی زۆرمان دا بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه و پێش خستنی كوردستان و ئه‌م هه‌وڵانه بێجگه له‌وه‌ی ئاسته‌نگی زۆریان له‌به‌رده‌م دا درووست كرا، به‌ڵام له‌سه‌ر كاركردن بۆ خزمه‌ت و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان هه‌ر به‌رده‌وام بووین و به‌رده‌وامیش ده‌بین، ئێستاش ئاسته‌نگ زۆرن و پیلانیش هه‌ن كه ئێمه رابگرن، به‌ڵام پشتیوان به خوا و به میلله‌تی خۆمان هه‌ر به‌ردەوام دەبین.
سه‌رۆك بارزانی به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند كه وه‌ك چۆن له رابردوودا له سه‌نگه‌ره‌كاندا شه‌ڕی قاره‌مانانه‌تان كرد، ئێستاش شه‌ڕێكی مه‌زن له ئارادایه كه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به پیلانی جۆراوجۆر هه‌ڵته‌كێنن و نائومێدی بكه‌ن، به تایبه‌تیش له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له هه‌ڵبژاردنیش ده‌بێت به هه‌مان روحیه‌تی به‌رخودانی سه‌نگه‌ر كار بۆ سه‌ركه‌وتن و نیشاندانی سه‌نگی پارتی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت خۆمان هه‌بین و چاوه‌ڕێی كه‌س نه‌بین ، هه‌ر بۆ نمونه: چه‌ندین جار كوردستان كه‌وته به‌ر هێرش و په‌لاماری زۆر مەترسیدار، ته‌نیا پێشمه‌رگه پارێزگاری له خاك و میلله‌ت كرد.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆ، سه‌رۆك بارزانی ووتی، پڕۆژه‌ی زۆر مه‌زن ئه‌نجام دراون و پڕۆژه‌ی مه‌زنتریش له به‌رنامه‌دا هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تی ئێمه پشت به خۆی ببه‌ستێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییش دا به كرده‌وه ئه‌وه سه‌لمێندراوه كه زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانمان به ده‌ست وپه‌نجه‌ی ناوخۆیی به شێوازێك و ئاستێكی زۆر به‌رز ئه‌نجام دراون بۆیه ئێمه پشتمان به میلله‌تی خۆمان و پێشمه‌رگه گه‌رمه و له ژێر هیچ فشارێك سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆمان و مه‌بده‌ئه‌كانی خۆمان ناكه‌ین.

