سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق کرد

سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق كرد و ئاماژەی بەوە دا: "پێویستە هەموو لایەك وانە لە مێژوو و هەڵەكان وەربگرن."

ئەمڕۆ سێشەممە 7/5/2024، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی، پێشوازیی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال، باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق ئەوەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند، كە ئاگاداری مێژوو و خەبات و ئەو نەهامەتییانەیە كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە، پێزانینی بۆ ڕۆحی خۆڕاگریی گەلی كوردستان هەبوو، گەشە و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند و وەك نموونەیەك بۆ بەشەكانی تری عێراقی وەسف كرد."

بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو، سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە خەبات و قوربانیدانی بێهەژماری گەلی كوردستان بۆ بەدیهاتنی مافەكان و سەقامگیری بۆ هەموو عێراق، جەختی لەوە كردەوە، كە پێویستە هەموو لایەك وانە لە مێژوو و هەڵەكان وەربگرن و گەڕانەوە بۆ دەستوور و گرتنەبەری حیوار و لەیەكتێگەشتنی بە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدیهاتنی سەقامگیری و گەشە بۆ عێراق لە قەڵەم دا.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیسپانیا تەوەرێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.