سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزى توركیا پێویستی دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم یان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزى توركیا پێویستی دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم یان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزى توركیا پێویستی دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم یان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی لەگەڵ ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزى توركیا له‌ عێراق، تاوتوێی پێویستی دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرد.

پێنجشەممە‌ 17ـی تەممووزی 2025، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە ‌ ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزى توركیا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچوو، کونسوولی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم و دابین کردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرا.

هەروەها جەخت لە کۆتایی هێنان بە هێرشی تیرۆریستانەی سەر ژێرخانی ئابووری و ووزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

سەرۆکی حکوومه‌ت سوپاسی ئاسانکاری و هاوکاری تورکیای بۆ هاووڵاتییانی هەرێم کرد لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایی یەی ناوچەکەدا.

باڵیۆزی تورکیا ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری ووزە و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی کرد.

گرینگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە