سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگری ستۆنیا کرد

پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگری ستۆنیا کرد
چوارشه‌ممه 7/16، مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له هانۆ پێڤكور، وه‌زیرى به‌رگری ستۆنیا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا، پەرەپێدانی په‌یوه‌ندی دوولایەنە، به‌تایبه‌تى له بواری ئه‌منى و به‌رگری دا تاوتوێ کرا .
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوکاری ستۆنیای بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش کرد .
وه‌زیرى به‌رگری ستۆنیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێش خستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، جەخت لە گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشی تێکدەرانەی سەر ژێرخانی ئابووریی و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە




