مامۆستایەکی ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکرا

مامۆستایەکی ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکرا

مامۆستای یەکێک لە مزگەوتەکانی سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادگای تایبەتیی مامۆستاکانی هەمەدان، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر کرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 1/5/2024، مامۆستا حسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی (ئیبراهیم خەلیلوڵڵا) لە شاری سنە، دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادگای تایبەتیی هەمەدان، دەستگیر کراوە.

ئەم مامۆستا ئایینییە، پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای تایبەتیی مامۆستاکانی هەمەدان بە بیانووی "هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی وڵات" و "پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" بە 16 مانگ زیندانی سزا درا.

لە دۆسیەیەکی دیکەدا، دادگای تایبەتیی مامۆستایانی شاری هەمەدان، مامۆستا حسێن عەلیمورادی، بە "تێکدانی ڕای گشتی" تۆمەتبار کرد و سزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاندووە.