مەسروور بارزانی : پشت بە خوا و خەڵکی کوردستان ئەم جارەش پارتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات

مەسروور بارزانی : پشت بە خوا و خەڵکی کوردستان ئەم جارەش پارتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی : پشت بە خوا و خەڵکی کوردستان ئەم جارەش پارتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەختی لە گرینگی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و سەرخستنی لیستی 275ـی پارتی کردەوە. هاوکات ووتی : پێویستە پارتی لە بەغدا بەهێز بێت بۆ ئەوەی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان  پارێزراو بێت.

سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دهۆک، لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی پارێزگەی دهۆک کۆبووەوە.

جێگری سەرۆکی پارتی، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، وێرانی بەخێرهاتنی ئامادەبووان، جەختی لە گرینگی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و سەرخستنی لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کردەوە.

هاوکات دووپاتی کردەوە، کە پێویستە پارتی لە بەغدا بەهێز بێت بۆ ئەوەی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان پارێزراو بن و قەوارەی هەرێمی کوردستانیش بەهێز بێت.

مەسروور بارزانی، ئاماژەی بەوە کرد، پارتی نەک تەنیا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، بەڵکوو داکۆکی لە سیستەمی فیدراڵی و ئەزموونی دیموکراسی و مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق دەکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، جێگری سەرۆکی پارتی، سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، پشت بە خوا و خەڵکی کوردستان و جەماوەری پارتی، ئومێدمان زۆرە ئەمجارەش پارتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات.

ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە