پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئازاری 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەی گەرما کەمێک بەرزتردەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینێ، کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما بە نزیکەی 2 تا 3 پلە بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەنددەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبێت:
هەولێر : 22
سلێمانی : 21
دهۆک : 21
زاخۆ : 22
هەڵەبجە : 22
کەرکوک : 24
سۆران : 19
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 25