پێنج كۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کران

پێنج كۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کران

پێنج کۆڵبەر، لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی زانیارییەکان، دوێنێ هەینی 19ی4ی2024، پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی (محەمەد ڕەحیمی، موعین شەریفی، محەمەد، سەعید و کەیوان دارابی) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کران.

ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایانگەیاندووە، ئەو کۆڵبەرانە لە سنووری نەوسوودی پاوە هێرش کراوەتە سەریان و دەست و لاقیان بریندار کراوە.