کرماشان زیاترین نرخی بێکاری لە سەرتاسەری ئێراندا هەیە

کرماشان زیاترین نرخی بێکاری لە سەرتاسەری ئێراندا هەیە
پەیامی کورد    ...   کرماشان زیاترین نرخی بێکاری لە سەرتاسەری ئێراندا هەیە

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران سەبارەت بە نرخی بێکاری لە زستانی ١٤٠٢دا، پارێزگای کرماشان زیاترین نرخی بێکاری لە ئێراندا هەیە.

بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، پارێزگای کرماشان بە نرخی بێکاری ١٧.٤ لەسەدەوە زیاترین نرخی بێکاریی هەیە و بە واتایەکی تر لە هەر ١٠ کەسێکدا کە بە دوای کاردا دەگەڕێن تەنیا دوو کەسیان کاریان دەست دەکەوێ.

ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاند کە پاش کرماشان، پارێزگاکانی سنە، ئەردەبێڵ، لوڕستان، خووزستان، بەلووچستان، گوڵستان، خوراسانی باکووری، هورموزگان و کرمان بە نرخی بێکاریی زیاتر لە ١٠ لەسەدەوە لە ڕیزەکانی دواتردا زیاترین نرخی بێکاری یان هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، ناوەندی ئاماری ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا باسی لە  بەرزبوونەوەی ١٠ لەسەدی نرخی هەژاری کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە نیشاندەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی ٨ میلیۆنی هەژارەکانی ئێرانە.