کوڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری مەریوان گیانی لە دەستدا

کوڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری مەریوان گیانی لە دەستدا
پەیامی کورد   ...   کوڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری مەریوان گیانی لە دەستدا

ڕۆژی سێشەممە ۲٤ی پوشپەڕی ۱٤۰٤، کوڵبەرێکی کورد بە ناوی “پەیام ئەحمەدی” خێزاندار و باوکی منداڵێک، خەڵکی ئاوایی “بەرقڕو”ی سەر بە سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی ئێران لە ناوچەی سنووری “هەنجیران”ی سەر بە شاری مەریوان گیانی لە دەستدا .

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، پاسەوانانی سنوور بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردوە و لە ئاكام دا پەیام ئەحمەدی فیشەکی بەرکەوتووە و دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە.

 بەهۆی تەقەی زۆر و میلیتاریزە کردنی ناوچەکە، تەرمی پەیام ئەحمەدی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی پووشپەڕ لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواسترایەوە.

ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە