ئەوانەی پارتی بە تۆمەتبار نیشاندەدەن دووڕووەکانی دۆسیەی رۆبۆسکین!

پەیامی کورد – دەنگدانەوەکانی ئەو هێرشەی تورکیا لە گوندی پەرەخ-ی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە دهۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامیدا کە ناوچەیەکی گەشتیارییە ، بەردەوامن.

ئەو هێرشە لای شەقامی وڵاتانی جیهانیشەوە هیچ رەهەندێکی نییە مایەی قەبووڵکردن بێت و هەوڵەکانیش بۆ دەرخستنی بەڵگە و راستییەکان  بەردەوامن.

هەدەپە و فراکسیۆنەکەی کە بە شێوەیەکی دوور لە ژیری پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووەتە قوربانی لە بابەتەکەدا، دەزانن پارتی هەموو توانای خۆی بەکارهێناوە لەپێناوی رۆشنکردنەوەی راستییەکانی ئەو رووداوە تاڵە و کاری لەسەر دەکات.

رۆژی 20ی تەمموز دوای رووداوەکە زۆرێک لە چین و توێژەکان رژانە گۆڕەپانەکان. عێراقییەکان لەبەردەم کۆنسوڵخانەی تورکیادا خۆپێشاندانیان کرد. دەوڵەتی عێراقیش هۆشدارینامەی بە تورکیا دا.    

ئایا هەدەپە چۆن لە ماوەی رۆژێکدا ئەوەی دەستنیشانکرد کە پارتی ئەنجامدەرە و تۆمەتباری کرد؟

لەکاتێکدا تەنانەت عەرەبەکانی عێراقیش ئاماژە بە تورکیا دەکەن، ئەو تۆمەتبارکردنەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن هەدەپە لە دوای رۆژێک، لە هەوڵێکی بەتاڵ بەولاوە هیچی دیکە نییە.

پەرلەمانتاری بازنەی وانی هەدەپە موعەزەز ئۆرهان و هاوئاوازەکانی، چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکە رژانە سەر شەقامەکان و بەرپرسیاریەتییان خستە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆنگرەی رۆژنامەوانییان سازدا کە ئەوە کاردانەوەی نائاسایی کوردانی لێکەوتەوە. (دەتوانن لە تویتەر بیبینینن)

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە لە وان سەرەڕای بوونی قەدەغەی گردبوونەوە و خۆپێشاندان لە ئێستادا، هەدەپە چۆن ئەو دروشم و تابلۆیانەی بەرزکردەوە و پۆلیس هیچ دەستوەردانێکی نەکرد! 

لەلایەکی دیکەوە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە تولای هاتیمئۆغوڵڵاری بەردەوام قسە بۆ کەناڵە تورکە چەپەکان دەکات و رێگە بەخۆی دەدات بڵێ پارتی یەکێکە لە رێخۆشکەرانی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەودیو سنوور. هەروەها پارتی بە بەرپرسیار ناودەبات.

هەروەها ئاڵدار خەلیل کە ئەڵقە لەگوێی قەندیلە رایگەیاند ؛ تاکە بەرپرسیاری کۆمەڵکوژییەکەی زاخۆ تورکە داگیرکارەکان نین و گوتی؛ پارتی لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکاندا هاوبەشی تورکیایە و بەم گوتانەی هۆگربوونی خۆی بە ئاغاکانی دووپاتکردەوە.

دەزانن بۆ؟ چونکە رێنماییەکان بەمجۆرەن و لە پێگە باڵاکانەوە دەگەیەنرێن و دەگوترێت "تەنیا هەدەپە رووسپیمان دەکات و وازبێنن با کورد، کورد تۆمەتبار بکات".

 

"کاردانەوەی توندی کوردان بۆ هەدەپە"

هێشتا ڤیدیۆکە لە تویتەر ماوە، تەنانەت ئەوانەی پشتگیریی پارتیش ناکەن رەخنە لە هەدەپە دەگرن و دەڵێن 'چۆن دەوێرن رێگە بەخۆتان بدەن کارێکی وەها بکەن'

هەدەپە بۆ ئەوەی تاوانی سەر تورکیا کەم بکاتەوە ئەوەی لەدەستی بێت ئەنجامی دەدات. لەکاتێکدا جیهان ئاماژە بە تورکیا دەدات، ئەو نامۆیانە کە بە ناوی کوردەوە سیاسەت دەکەن دەڵێن بارزانی/پارتی ئەم هێرشەیان کردووە و باری سەر تورکەکان سووک دەکەن.

هەدەپەییەکان، ئایا خەڵک لە ئێوە ناپرسێت؛ "ئێوە تاقیگەی کریمیناڵیتان داناوە و لێکۆڵینەوەتان لەسەر تۆپەکان کرد و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی پارتی ئەو کارەی کردبێت؟"

لەسەرتانە ئەمە روون بکەنەوە!

روونە کێ ئەو تابلۆ و دروشمانەی رۆژێک دوای رووداوەکە دایە دەستتان، بەڵام بەشێکی دیاریکراوی گەلی کورد بە رادەیەک خەڵەتێنراوە و جادووی لێکراوە، هەدەپە هەرچی بڵێ بە بێ لێپێچینەوە و بەدواداچوون بەیعەتی پێ دەکات و وەکو مەڕ بەدوای دەکەوێت. 

"هیچ کەسێکیش ناپرسێت پارتی چ پەیوەندییەکی بەمەوە هەیە؟ پارتی چ کارێکی لەو ناوچەیە هەیە؟ هەدەپەییەکان ئێوە بە یەک رۆژ چۆن ئەمەتان زانی و بەو دڵنیاییە رژانە سەر شەقامەکان؟"

ئەوانەی رۆبۆسکیان فرۆشت ئەوانەن کە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەکاندا هاتوهاوار دەکەن! ئەوانەی پارتی تۆمەتبار دەکەن ئەوانەن کە لە دۆسیەی رۆبۆسکیدا دووڕوو بوون!

لە رۆبۆسکی 34 منداڵ لەلایەن فڕکە جەنگییەکانی تورکیا کوژران. ئەوەی ئەو کۆمەڵکوژییەی کرد ئاکەپە نەبوو، تورکیا بوو. هەدەپە چونکەئەمەی دەزانی، هەر بۆ ئەوەی دادگەییەکە لە دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا نەکرێت، "دۆسیەکەی فرۆشت و پەردەپۆشی کرد".  بەڵام راستیەکان دانە دانە ئاشکرا بوون. دۆسیەی جزیریشیان بە هەمان شێوە داخست و زۆر دۆسیەی دیکەش... 

هەدەپە بە دەستی ئەنقەست ئەم کارانە دەکات. چونکە دەیەوێ پرسەکان داببەزێنێتە ئاستی پارتەکان و کارەکە وەکو رۆبۆسکی بشڵەقێنێت و بەوجۆرە خزمەتێک بە ئاغاکانی بکات.

ئەانەی دەڵێن "دەمانەوێ بڕۆینە گۆڕستانی شەهیدانی چاناککالێ" ناپاک نین، کەچی پارتی دیموکراتی کوردستان کە خەبەری لە رووداوەکە نییە، بە ناپاک لە قەڵەم دەدرێت. ئیدی واز لەو سیاسەتە شڵەتێنە بهێنن.

کوردەکان ئیدی دەبینن هەدەپە چیە و خزمەت بە کێ دەکات، دەشبینن چۆن کەوتووەتە دوای چەپی تورک و چۆن بەهای دادگەریی گەلی بە هیچ داناوە.

"پارتی نابێت لەم بابەتەدا بێدەنگ بێت"

لەکاتێکدا تەواوی پێکهاتەکانی عێراق و کوردیش لە بابەتەکەدا هاوهەڵوێستن، هەدەپە دووبارە نەخۆشیی دوژمنایەتیکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانی هێناوەتە ئارا.

پارتی ئیدی نابێت لەم بابەتەدا بێدەنگ بێت. ئەو میدیا و مامۆستایانەی زانکۆ کە لەڕێی سەرمایە و سەرچاوەی داراییەوە پشتیوانییان دەکات، پێویستە وەڵامی هەدەپە و فراکسیۆنەکەی بە روونی بدەنەوە.

لەکاتێکدا ئەوانەی لەڕووی ئایدۆلۆژیاوە پێکهاتەیان جیاوازە بە کوردیشەوە لەگەڵ ئەو هەنگاوەی هەدەپە نین، ئەوان نابێت بێدەنگ بن.

بەڵام هەر چییەک بێت ئێمە "رۆژنامەنووسە بێنەواکان"ی کوردستان بەردەوام دەبین لە سەر ئەرکەکانمان و هەوڵدەدەین دانە دانەی ئەو زانیارییە نادروستانە سەرڕاست بکەینەوە کە بڵاودەکرێنەوە. 

بەردەوام دەبین لەسەر ئاشکراکردنی نهێنییەکانی دژایەتیکردنی پارتی و بارزانی لەلایەن هەدەپەوە کە ئەوە رێگەی ساڵانی 1970ی چەپی تورک و هێزەکانی تاریکییە.

کاتێک سەیری ئەو هەڵوێستانەی هەدەپە دەکەین، بەدەستی خۆمان نیە و ئەو گوتەیەی یاڵچن کوچوک دێتە بیرمان کە گوتی :"من کوردەکانی تورکیام کردووەتە ئەنتی-بارزانی".