ئابووری جیهان دەکەوێتە تاریکی یەوە ؟

پەیامی کورد   ...  ئابووری جیهان دەکەوێتە تاریکی یەوە ؟

بە پێێ ڕاپۆرتی ئەم دواییەی سندووقی نێودەوڵەتی پارە : ئابووری جیهانی کە هێشتا لەگەڵ گشتگیری و هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەرگیرە ، بە بەرچاوڕوونی تاریک و نامتمانەوە بەرەوڕووە .

هەڵئاوسان بەرزتر لە ئاستی چاوەروانییە ، بە تایبەتی لە ویلایەتەیەکگرتووەکان و ئابووریگەلی گەورەی ئەورووپایی ، هۆکاری تووندتر بوونی دۆخی دارایی جیهانی بووە . هێمنی چین بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتین ەوە خراپتر لە پێش بینی یەکان بووە و سەرڕێژگەلی نێگەتیڤی زیاتر لە شەڕ لە ئۆکراین بوونی هەبووە .

لە دەرئەنجامدا ، بەرهەمی جیهانی لە سێ مانگەی دووهەمی ئەمساڵ دا کەمی کردووە و دابەزیوە ، بە پێی پێش بینیگەلی بنەڕەتی ئێمە ، گەشە لە ٦،١٪ ەوە لە ساڵی رابردوو بۆ ٣،٢٪ لە ئەمساڵ و ٢،٩٪لە ساڵی داهاتوو دادەبەزێت کە لە چاو ئەیپریل ٠،٤ و ٠،٧ ٪ کەمی کردووە .

ئەمە نیشاندەری ڕاوەستانی گەشە لە سێ ئابووری گەورەی جیهان – ویلایەتەیەکگرتووەکان ، چین و ناوجەی یۆرۆ لەگەل پاشهاتگەلی گرینگ بۆ بەرچاوی جیهانە . لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دابەزینی هیزی کڕینی بنەماڵەکان و سیاسەتگەلی پارەی قورس ، گەشەی بۆ ٢،٣٪ لە ئەمساڵ و ١٪ بۆ ساڵی داهاتوو دادەبەزێنێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە