ئابووری عەرەبستانی سەعوودی دەبێتە تریلیۆن دۆلاری

پەیامی کورد   ...  ئابووری عەرەبستانی سەعوودی دەبێتە تریلیۆن دۆلاری

بەرزبوونەوەی داهاتی نەوتی عەرەبستان ، ئەو ووڵاتەی گەیاندە ئابووری ترلیۆن دۆلاری.

عەرەبستانی سەعوودی بڕیار وایە ببێ بەئەندامی یانەی ئابووری ترلیۆن دۆلاری.

به پێی ڕاپۆرتی فۆربس، پاش هێرشکردنی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین و درووست بوونی بۆشایی بازاڕی نەوت، داهاتی عەرەبستانی گەیاندە داهاتێکی تریلیۆن دۆلاری.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سندووقی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ۲۰۲۱دا، ۱۸ ووڵات بەرهەمی گشتی ناوخۆیی یان زیاتر لە  ترلیۆن دۆلارە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئابوورییەکی ۲۳ ترلیۆن دۆلاری پێشەنگی ئەو 18 ووڵاتەیە. پاش ئەمریکا، چین بە ۱۷.۵ ترلیۆن دۆلار لە پلەی دووەم و ژاپون بە ۴.۹ ترلیۆن دۆلار لە پلەی سێیەم دایە.

عەرەبستانی سەعوودی لە ساڵی ۲۰۲۱دا، بەرهەمی گشتی ناوخۆی ۸۳۴ ملیار دۆلاری نۆزدەیەمین ووڵاتی ئابووری گەورەی جیهان بووە.  لە ساڵی ۲۰۲۲، تێچووی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت وەکوو پێوەڕی  نێودەوڵەتی زیاتر لە ۱۰۴ دۆلار بووە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە