ئاتلانتیک هۆشداری سەبارەت بە مەترسی ڕوودانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات
پەیامی کورد ... ئاتلانتیک هۆشداری سەبارەت بە مەترسی ڕوودانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات
ئاتلانتیک لە پەیامێکدا هۆشداری سەبارەت بە ڕوودانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و ڕایگەیاند میراتی ویرانکارانەی دۆناڵد ترامپ بە ئەگەری زۆر لە ڕێدایە .
سەرەڕای شکستی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا زۆرێک لە میدیاکانی ئەورووپایی و ئەمریکی چەپ گەرا ڕایانگەیاند و نووسی یان کە سێبەری ئەو لە سەر جیهان کەم بووەتەوە و جیهان دەبێ سەبارەت بەم بابەتە سوپاسی خودا بکات ، بەڵام هەندێکیش هەنە کە لەو باوەڕەدان مەترسی دۆناڵد ترامپ تەنانەت دوای شکستەکەی لە هەڵبژاردنەکان یش هێشتا بە تەواوی نەسڕاوەتەوە . لە ڕاستیدا بە باوەڕی زۆرێک لە دژبەرانی ترامپ ، هێشتاش ئەم مەترسییە بوونی هەیە کە ئەو پێش دەرچوونی لە کۆشکی سپی بیەوێت شەڕێکی چاوەڕوان نەکراو بە ڕێ بخات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەروەها جۆ بایدن یشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گیر خستووە و بەربەستە بەرامبەر جێبەجێ کردنی پیلان و وەعدەکانی و هەمیش ئەوەی کە لە خەڵکی ئەمریکا کە هۆکاری دەرچوونی ئەو لە کۆشکی سپی بوونە ، تۆڵە بستێنێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاتلانتیک ئەم بابەتە هەروەها لە بیرو باوەڕی ژمارەیەکی زۆر لە دیمۆکراتەکان دا بوونی هەیە کە دۆناڵد ترامپ بە دوای درووستکردنی ئاڵۆزی و بێ بەند و باری یە پێش ئەوەی کە لە کۆشکی سپی بچێتە دەرەوە . جۆرێک لە بێ بەندوباری لە پێش بینی نەکراو لە کاناوە کە لەوانەیە لەگەڵ شەڕێکی لەناکاویش بێتە ئاراوە ، و هەرچەندە لەوانەشە بە شێوەگەلیکی دیکە بێتە ئاراوە . ئاتلانتیک مەترسی ڕوودانی شەڕ زۆر بە نزیک دەزانێت ، هەر بۆیە ڕێك لە دوای ڕاگەیاندنی هۆشداری دەربارەی مەیلو ئارەزووی ترامپ بۆ درووست کردنی بێ بەند وباری دەپرسێ : ئایا بیرتان لەم شوێنە کردووەتەوە کە بیەوێت جۆ بایدن تووشی شەڕێک لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بکاتەوە ؟ بە تایبەت کە دەزانین هێشتا ش بە هێرش کردن بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بیر دەکاتەوە .
شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەر چەندە نابێتە هۆکاری مانەوە ترامپ وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا بەڵام سەرە ڕای ئەمانە لەبەر ئەوەی کە هەم دەتوانێت تووندڕەوگەلێک وەکوو مایکڵ فلین بەرامبەر بە دۆناڵد ترامپ ڕازی بهێڵێتەوە ، هەمیش بەربەستێکی گەورە لە سەر ڕێگای جۆ بایدن لە جیبەجێ کردنی قەولەکان بێت و هەمیش کە ئەو هاووڵاتی یانە کە لە هەڵبژاردنەکان دا دەنگ یان بە ئەو نەدا ، تەنبێ بکات ڕێکارگەلێکی دووستانە بۆ دۆناڵد ترامپ ترامپ دەتوانرێ لە قەڵەم بدرێت
بنچینەی دووهەمی یاسای سەرەکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشاندەری ئەوەیە کە دۆڕان لە هەڵبژاردنەکاندا لە بواری یاسایی سەڵاحییەت و هێزی سەرۆککۆماری ئەمریکا سنووردار ناکات و ئەمە بە مانای ئەوەیە کە ترامپ هێشطا تاکوو ٢٠ی جانیوەری هێز و دەسەڵاتی دەرکردنی فەرمانی هێرشی سەربازی و نیزامی لە بەردەستە هەرچەندە ئەگەر بێتە بیری کە کاریکی لەم چەشنەیە بە قازانجی تەواو دەبێت کە لەم حاڵەتەدا ئەم کارە ئەنجام دەدات تەنانەت ئەگەر لە بیر و باوەڕی زۆرێک لە کارناسان و ستراتیژیستە نیزامی و سەربازییەکانی ئەمریکا دەرکردنی فەرمانێکی لەم شێوەیە نایاسایی و نامەتیقییە و تەنانەت گێلانە و بێمێشکانەیە . ئەمە سەرەکیترین هۆکارێکە کە دەوترێ مەترسی دەرکردنی فەرمانی شەڕ لە لایەن دۆناڵد ترامپ ەوە جیدییە .بە واتا ئەگەر ترامپ وا بیر دەکاتەوە کە ئەم شەڕە دەتوانێ هاوکاری و یارمەتی ئەو بدات و لە ڕاستیدا بە قازانجی ئەو دەبێت ئەوە بێ شک ئەم کارە دەکات .
هەر بۆیە دەبێ زۆر هۆشیار و زانا بن . لەوانەیە نەتوانرێ دۆناڵد ترامپ لە دەرکردنی فەرمانی هێرشی سەربازی و نیزامی بهێڵێنەوە ، بەڵام ئایا ناکرێت لانیکەم نیگەران و ئاگاداری نیشانەگەلی هەمیشەیی مەترسییەکانی ڕوودانی شەڕ بین ؟ ئایا شتێک هەیە کە توێژەران و شێکەرەوان و ڕۆژنامەنووسان دەبێ گرینگی پێ بدەن !
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە