ئاراس جەنگی ئەندامی سڕکراو ، و تاوانباری ١٦ی ئۆکتۆبەر پەیامێک ئاراستەی یەکیتی دەکات
پەیامی کورد ... ئاراس جەنگی ئەندامی سڕکراو ، و تاوانباری ١٦ی ئۆکتۆبەر پەیامێک ئاراستەی یەکیتی دەکات
ئه‌ندامێكى سڕكراوى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، "یه‌كێتى نوێ دره‌نگ تێگه‌یشتن كه پارتى هیچ حسابێكیان بۆ ناكات"، ده‌شڵێت:"پارتى تۆڵه‌ى ئه‌وكاته‌ش له‌یه‌كێتى ده‌كاته‌وه كه ڕه‌وانشاد مام جه‌لال له ١٩٧٥ یه‌كێتى دامهزراندو شۆڕشى نوێى ده‌ستپێكرد".
لهپهیامێكدا كه له فه‌یسبووكى خۆى بڵاویكردۆته‌وه ئاراز شێخ جه‌نگى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كه به بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى سڕكراوه نووسیویه‌تى:"یەکێتی نوێ درەنگ تێگەیشتن کە پارتی هیچ حیسابێکیان بۆ ناکات، بەپێچەوانەوە تۆڵەی ئەو زەمەنەشیان لێدەکاتەوە کە ڕەوانشاد مام جەلال لەدوای ساڵی ١٩٧٥ یەکیتی نیشتمانی کوردستانی دامەزراندو شۆڕشی نوێی دەستپێكرد".
ئه‌وه‌شى ئاماژه پێكردوه، "کەچی مخابن بڕیار بەدەستانی یەکێتی نوێ، لەسەر خواستی ئەوان کەوتنە دژایەتی ئەوکەسانەی کە لەسەر ڕێبازی سەرۆك مام جەلال و یەکیتی ڕاستەقینە بوون و ئامانجیان ڕاگرتنی باڵانسی هێزو گەشەپێدانی بیروڕای ئازاد بوو لەكوردستان".
په‌یامه‌كه‌ى ئاراز شێخ جه‌نگى له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ى دوێنێ له‌دواى ته‌واوبونى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "كۆبوونەوەكە هەڵوەستەی جدی لەسەر ئەو پرسە كرد‌و پێیوابوو كە پارتی تاكڕەوانەو لەدەرەوەی ویست و ئیرادەی یەكڕیزی گەلی كورد‌و هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەنگاویناوەو ڕێککەوتنیان لەگەڵ هەندێک لایەنی سیاسی واژۆکردوەو لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەیان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشكەشكردوە".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە