ئاراس جەنگی فرۆشیارەکەی کەرکووک پەیامێکی ساختە سەبارەت بە کوژرانی قاسم سلێمانی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئاراس جەنگی فرۆشیارەکەی کەرکووک پەیامێکی ساختە سەبارەت بە کوژرانی قاسم سلێمانی بڵاو دەکاتەوە
ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پەیجێکی ساختە سەرنجێکی لەسەر ڕووداوی کوشتنی قاسم سلێمانی بە ناوی ئەو بڵاوکردوەتەوە، کە دوورە لە راستیەوە.
ئاراس شێخ جەنگی لەروونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، پەیجێکی ساختە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە سەرنجێکی لەسەر ڕووداوی شەهیدکردنی حاجی قاسم سلێمانی بە ناوی ئەو بڵاوکردوە،تەوە کە دوورە لە راستیەوە و هیچ جۆرە نووسین و سەرنجێکیان لەو بارەوەیەوە بڵاو نەکردوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئاشکرایە کە ئەو لایەنەی کە زانیاری هەڵە و چەواشەکاری لە دژی دژەتێرۆر داوە بە میدیا جیهانییەکان و هەوڵی شێواندنی راستیەکان دەدات، هەمان ئەو لایەنەیە کە ئەو پەیج و ئەکاونتە ساختانەی درووستکردوە و لێدوان و نووسین بە ناوی ئاراس شێخ جەنگی بڵاو دەکاتەوە".
ووتەبێژی ده‌زگای دژه تیرۆر ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "شه‌وی 8ی ئایار راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی ناڕون تاوانی به‌شداربوون له كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی ده‌خاته سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی و له شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژه تیرۆری سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هاتوه، گه‌رچی ئێمه نازانین كه نوسه‌رانی راپۆرته‌كه مه‌به‌ستیان له كام هێزی دژه تیرۆره له كوردستان، چونكه به‌داخه‌وه تا ئێستاش وه‌ك ئاشكرایه، دو هێزی پێشمه‌رگه و دو ئاسایش و دو هه‌واڵگری و دو دژه تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه وه‌ك هێزه‌كانی دژه تیرۆر هه‌بێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربوون و به‌شداربوونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌دده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌گه‌ر راپۆرته‌كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه هه‌بێت، ئه‌وا حه‌قی وایه خۆیان رونكردنه‌وه بده‌ن، به‌تایبه‌ت كه "ئێمه ئاگاداری هیچ چالاكییه‌كی ئه‌وان نین و ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن".
ووتەبێژی ده‌زگای دژه تیرۆر باسی لەوەشکردوە، "ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی هاوڕێیه‌كی نزیكی خوالێخۆشبو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوه و، دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ به تیرۆریزمی كردوه کە قاسم سڵێمانییش تیایدا دەجەنگا، ئاشکرایە کە بە تیرۆرکردنی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌م ئاسته، هەرێمی کوردستان دۆستێکی مێژویی خۆی لەدەستدا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیەکی مام جەلالی لەدەستچوو".
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە