ئاراس جەنگی هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... ئاراس جەنگی هۆشداری دەدات
ئاراس شێخ جەنگی لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان هوشداری دەدات و دەڵێت، دۆخەکە بە خراپ دەبینێت.
ئاراس شێخ جەنگی کە پێشتر بەبڕیاری حزبەکەی لەئەندامێتی سەرکردایەتی سڕکرابوو، ڕایدەگەێنێت "من دۆخەکە بەخراپ دەبینم چوونكە ئێستا هەندێك شت دەبیستم باش نیین و رووی لە گرژییە ، ترسی ئەوەم هەیە لەشوێنێك بتەقێتەوە دواتر چارەسەر قورس دەبێت".
ئاراس شێخ جەنگی ووتووشیەتی "چوونكە هاوسەنگی هێز گۆردراوە تەنانەت هاوكێشەی هەرێمایەتی و ناوخۆ و دەرەوەش وەك جاران نەماوە، بۆیە هیوادارم هەموولایەك بەعەقڵانی بیرلەچارەسەری كێشەكان بكەنەوە نەك بەتووندوتیژی، چوونكە دواتر چارەسەر ئاسان نابێت".
ئەو قسانەی ئاراس شێخ جەنگی لەکاتێکدایە تا ئێستا پەیوەندییەکانی پارتی و یەکیتی لەئاستێکی خراپدایە، سەرەڕای لێدوانی هەردوو حزب بۆ کۆبوونەوە، بەڵام وادەی کۆبوونەوە تا ئێستا نادیارە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە